کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری خوێندنی باڵا: هەنگاو بە هەنگاو دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاسایی دەكرێتەوە

.

02:47 PM - 25/10/2020

ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی گەرمیانی كرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تاوتوێی پرۆسەی خوێندنی زانكۆ پەیمانگاكانیان كرد و دواتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەونیدا وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند خوێندن لە زانكۆكان بە ناچاری كراوەتە ئۆنلاین و ئاوێتە كە ئەوەش ڕێگایەكە بۆ سەرەتایی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هەڵیانبژاردووە، راشیگەیاند بۆ گۆڕانكاری لەو شێوازە چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستین بڕیاریشە بەم نزیكانە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوە تەندروستیەكانیان لەبارەی كۆرۆناوە پێ بگات ئەگەر وەزارەتی تەندروستی ئەنجامی دڵخۆشكەری پێدان، هەندێ لە قۆناغەكانی خوێندن بەڕێژەیەك ئاسایی دەكەنەوە .
وەزیری خوێندنی باڵا راشیگەیاند بەم نزیكانە ئەنجامی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی 12 ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان ڕادەگەینرێت  وتیشی هۆكاری دواكەوتنی ڕاگەیاندنی پرۆسەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمساڵ خوێندكارێكی زۆر هەیە و توانایی وەرگرتنی زانكۆ و پەیمانگاكانیش سنووردارە.

0cY9Dl5mAMU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە