کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی خاتوو گەلاوێژ بۆ كۆچی دوایی كاكە مەم بۆتانی

.

02:14 PM - 25/10/2020

بە دڵ و كە سەرێكی زۆرەوە مەرگ و ماڵئاوایی برای بەڕێزمان كاكە مەم بۆتانیم بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەس و كارو هاوڕێ و هاوبیرەكانی مامۆستا كاكە مەم دەكەم.
مامۆستا بۆتانی، كە سێكی هەڵكەوتووی بوارەكانی سیاسەت و ئەدەب و شۆڕش بوو. جێدەستی ئەو لە چەندین كایەی جیا جیای خەباتی میللەتەكەماندا دیارە بۆیە لە دەستدانی دەبێتە كە لێنێك و بە چەندین بوارەوە دیار دەبێت.
كاكە مەم بۆتانی دۆستی گەورەو تێكۆشەرانی كوردو هاوڕێیەكی وەفاداری منیش بوو بۆیە بەم كۆچە هاوڕێیەكی وەفادارم لەدەستچوو، هاوڕێیەك كەتەمەنێكی درێژی بۆ خەباتی چەك و قەڵەم و بیر و پێشكەوتن تەرخانكرد.
دووبارە سەرەخۆشی لە هەموو لایەك دەكەم.
گەلاوێژ
25/10/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە