کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چل و سێ‌ توشبوی كۆرۆنا لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان

.

10:41 PM - 24/10/2020

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، لەخشتەیەكدا كە بۆكەناڵی گەلی كوردستانی ناردووە ئاماری توشبوانی نوێی  كۆرۆنای بۆ رۆژی 24ی مانگ بڵاوكردوەتەوە و بەپێی خشتەكەش لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن 14 تووشبوو، لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ نۆ تووشوو ، لە نەخۆشخانەی ئاسا سێ تووشبوو ، لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ سێ توشبوی نوێ داخڵكراون، كۆی گشتی ئەو تووشبووانەشی لە نەخۆشخانەكاندا ماون گەیشتۆتە 213 تووشبوو كە 186 تووشبوویان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێندرێت. د.یاد ئاماژەی بەوەشكردووە كە 43 تووشبووی كۆرۆنا لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 26 توشبوش لەژێر ئامێری سی ئی پی ئەی پی-یدان، تووشبوویەكیش لەژێر ئامێری هەناسەپێدانی دەستكردایە، 12 توشبوش نەخۆشخانەیان جێهێشتوە. وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكردووە كە لە 24 سەعاتدا حەوت توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە