کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا و سعودیە تاووتوێی رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس دەكەن

.

05:52 PM - 18/10/2020

 ڤلادیمێر پۆتین  سەرۆكی روسیا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، تاووتوێی رێككەوتنی ئۆپیك پڵەسیان كردو تەئكیدیان لە گێرَانەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕەكانی نەوت كردەوە.
كۆشكی كرملین لە بەیاننامیەكدا رایگەیاندووە: ڤلادیمێر پۆتین  سەرۆكی روسیا‌و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە گفتوگۆیان لەسەر لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر بازاڕەكانی نەوت كردووە‌و هەروەها تاوتوێی رێككەوتنەكانی ئۆپیك پلەسیان كردووە.
ئلماژەی بەوەشكردووە: روسیاو سعودیە تەئكیدیان كردۆتەوە كە هەردوولا پاڵشتی تەواوی بازاڕەكانی وزەو گەشەی ئابووری جیهان دەكەن‌و هەموو هەوڵێكیش دەدەن بۆ سەقامیگری بازاڕەكانی نەوت‌و پابەندبوونی تەواو بە رێككەوتنەكانی ئۆپیك پڵەسەوە.
رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت  ئۆپیك‌و وڵاتانی تر بەرهەمهێنەری نەوت لە دەروەی ئەو رێكخراوە بەسەركردایەتی روسیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا رێككەوتن رۆژانە 9 ملیۆن‌و 700 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە‌و تا كۆتایی ئەمساڵیش قۆناغ بە قۆناغ كەمكردنەوەكە ئەنجامبدرێت‌و بریارەیشە تاكۆتایی ساڵی 2022 ئەو رێككەوتنە درێژ بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە