کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ دوو مانگی تر عیراق لەسزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران دەبخشرێت

.

04:57 PM - 24/09/2020

 جارێكی ترو بۆ ماوەی دوو مانگ حكومەتی ئەمریكا عیراق لە سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی ووزەو گازی سروشتی بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا دەبەخشێت.
دواینجاریش كە ئەمریكا  عیراقی لەپابەندبوون بەو سزایانەوە بەخشیبوو ئەو كاتەبوو كە مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەستبەكاربوو كەئەوكات ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا بۆ ماوەی چوار مانگی تر رێگە بە حكومەتی عیراق بدات بەرهەمی كارەباو ووزەو گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردەبكات.
هەرچەندە عیراق خۆی وڵاتێكی بەرهەمهێن و هەناردەكاری نەوتەوە بەڵام گرفتی لە دابینكردنی بەرهەمەكانی نەوت و سوتەمەنی لەناوخۆدا هەیەو ناچارە بڕێكی زۆریان لە دەرەوە لێ‌ هاوردە بكات هاوكات لەپاش ساڵی 2018وە كە ئەمریكا سزاكانی خۆی بەسەر ئێراندا سەپاندۆتەوە بەردەوام ئیدارەی ئەمریكا بۆ ماوەی كورت كورت عیراق لەپابەندبوون بەجێبەجێكردنی ئەو سزایانەوە دەبەخشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە