کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەرگرتنەوەی قەرزی بچووك لە گەرمیان رادەگیرێت

.

06:11 PM - 20/09/2020

بەڕێوەبەرایەتی قەرزی بچووك لە گەرمیان بڕیاریدا بۆ ماوەی 6 مانگ قەرز لە ئەو كەسانە وەرنەگرێتەوە كە قەرزیان بۆ پرۆژەی بچووك وەرگرتووە.
ئارام كەریم بەڕێوەبەری قەرزی بچووك لە گەرمیان بە (puk)میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی‌و بێ‌ بازاڕییەوە بڕیاردراوە بۆ ماوەی 6 مانگ قەرز لەو هاوڵاتیانە وەرنەگیرێتەوە كە پارەیان بۆ پرۆژەی بچووك قەرز كردوە لە قەرزی بچوكی گەرمیان، ئەمەش وەك هاوكاریەك بۆ ئەو كەسانە.
وتیشی: لەساڵی 2016وە پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان ڕاگیراوەو لەهەوڵدابووین كە دەست بكەینەوە بەكارەكانمان، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە نەمانتوانی كارەكان دەستپێبكەینەوە، بۆ داهاتووش هەوڵدەدەین كارەكان بۆ سودی گەنجان بكەوێتەوە كار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە