کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق و كوەیت و ئێران لەسەر پرسی نەوتی سنوورەكان كۆدەبنەوە

.

06:07 PM - 20/09/2020

كۆمپانیای نەوتی بەسرە ئاشكرای دەكات: دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی عیراق‌و كوەیت‌و ئێران لەسەر پرسی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی نێوانیان چاوەڕێی دەرئەنجامی راوێژكارە بیانیەكانە لەسەر شێوازی پلانەكانی بەرهەمهێنان لەو كێڵگانە.
باسم عەبدولكەریم بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی بەسرە وتیشی: عیراق ‌و كوەیت‌و ئێران چاوەڕێی دەرئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە دەكەن كە بریارە راوێژكارە بیانیەكان پێشكەشی لایەنەكانی بكەن، لەسەر شێوازی بەرهەمهێنان لەو كێڵگانەی كە لە نێوانیاندا هاوبەشن، دوای ئەو دەرئەنجامانەش گفتوگۆكان لەسەر ئەو پرسە دەستپێدەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كێڵگەكانی كۆمپانیای نەوتی بەسرە گەیشتۆتە 3 ملیۆن‌و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەوەش دوای پابەندبوونی عیراق بەو پشكەی لە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆی دیاریكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە