کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهەوڵی پەرلەمانتارانی یەكێتی و پشتیوانی سەرۆك كۆماری عیراق، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەركرا

.

08:45 PM - 06/08/2020

بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی و پشتیوانی سەرۆك كۆمار گرفتی كارمەندانی بەنداوەكان چارەسەركرا ، لەو بارەوە دكتۆر جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەت بەگەلی كوردستاندا ، باسی لە هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێم كرد و رایگەیاند لە سەرەتی ئەمساڵەوە دوای ئەوەی لە لایەن كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێم ئاگاداركراونەتەوە كە چەندجارێك مووچەكانیان دواخرا ،ئەوان لای خۆیانەوە نوسراویان وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق كردووە و دواتر ئاگاداركردنەوەی سەرۆك كۆماری عیراق ، دوای هەوڵێكی زۆر و بەپشتیوانی سەرۆك كۆمار توانرا گرفتی ئەو كارمەندە چارەسەر بكرێت و مووچە ئەو كارمەندانە رەوانەی هەرێم بكرێت.

o62LKuyb1YQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە