کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وڵڤەرهامتۆن بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە كریستاڵ پاڵاسی بردەوە

.

11:04 AM - 21/07/2020

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 37 و پێش كۆتایی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا یانەی وڵڤەرهامتۆن لە یاریگای مۆلینیۆ میوانداری یانەی كریستاڵ پاڵاسی كرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێبردەوە.
گێمی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێك بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی یانەی میواندار كۆتاییهات و گۆڵەكەش لە دەقیقەی 41 دانیێل بۆدینسی تۆماریكرد.
لەگێمی دووەم باڵادەستی یاریزانانی یانەی میواندار درێژەی كێشا و لە دەقیقەی 68 جۆنی كاسترۆ گۆڵێكی تر بۆ وڵڤەرهامتۆن تۆماركرد و جیاوازییەكەی بۆ دوو ئەوەندە بەرزكردەوە و یارییەكەش تا كۆتایی فیكەی ناوبژیوان هەر بەو دوو گۆڵە لەبەرژەوەندی یانەی میواندار مایەوە.
بەم بردنەوەیەش وڵڤەرهامتۆن خۆی لە بەدەستهێنانی بلیتێكی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو نزیكتر كردەوە و بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پریمەرلیگ جێگیر بووە و بە جیاوازی تەنها سێ خاڵ لە یانەی لیستەرسیتی و مانچستەریونایتدی خاوەن پلەی چوارەم و پێنجەمی ریزبەندییەوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە