کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لەنیوەی سامانی جیهان لەدەست 26 كەسدایە

.

10:11 PM - 19/07/2020

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتارێكدا رەخنەی لە سیستمی ئابووری جیهان و چۆنیەتی دابەشبوونی سامانەكان لە جیهاندا گرت و رایگەیاند: سەدا 70ی دانیشتووانی گۆی زەوی لەبارودۆخێكی خراپدا ژیان بەڕێدەكەن و ناتوانن پێداویستی ژیانیان دابین بكەن، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان راشیگەیاند زیاتر لەنیوەی سامان و دارایی جیهان لەدەست  26 سەرمایەداری جیهانی كۆبوەتەوە، گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشكرد پێویستە وڵاتان دادپەروەریی لەدابەشكردنی داهات و خەرجی بەسەر هاوڵاتیاندا جێ بەجێ بكەن و باج لەسەر هەژاران كەمبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە