کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆحانی: ئیران بەبێ پشت بەستن بەنەوت لەجەنگی ئابوریدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە

.

08:12 PM - 14/07/2020

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەبەهای سزا سەپێندراوەكانی ئەمریكا بەسەر وڵاتەكەیدا كەمكردەوە و رایگەیاند بەرپرسانی باڵای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێیان وابوو لەدوایی ماوەیەكی كورت لەسەپاندنی سزاكانیان بەسەر تاراندا ، ئابووری ئێران دادەڕوخێنن ، بەڵام پێچەوانەی بۆ چوونەكەنیان ، ئێران لەو جەنگە ئابوورییەی بەسەریدا سەپێندرا سەركەوتنی بەدەستهێنا ، سەرۆك كۆماری ئێران راشیگەیاند ئەمڕۆ حكومەتی ئێران بەبێ پشت بەستن بەنەوت بەئیدارەیەكی بەهێزی وڵات بەڕێوەدەبات و گەلی ئێران لەم دۆخە ناهەموارەدا توانای خۆی نیشانی ئیدارەی ئەمریكادا و رێگریان لەجێبەجێكردنی پیلانەكانی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دۆخی تەندروستی وڵاتەكەی رۆحانی باسی لەوەكرد پێشهاتێكی مەترسیدارە بەرۆكی تەواوی وڵاتانی جیهانی گرتووە، ئاماژەی بەوەشكرد حكومەت تەواوی هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان چڕكردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە