کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم چەند بریارێكی دەركرد

.

04:30 PM - 13/07/2020

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم، بەسەرپەرشتی  مەسرور بارزانی  و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت لەرێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبۆوەو تیایدا ، دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێم و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان هەڵسەنگێندرا.
 لایخۆیەوە، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێكی دەربارەی ژمارەی تووشبووان  و گیانلەدەستدان و چاكبوونەوە خستەڕوو، هەروەها لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریاریدا  بە بەردەوامبوونی هەردوو وەزارەتی تەندروستی وناوخۆ  لە دەركردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.  هەروەها  بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان شارەكان و لە نێوان پارێزگاكان، هاوكات گەشتە ئاسمانییەكان تا 22 ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن و دواتر بە   هەماهەنگی لە گەڵ حكومەتی فیدرالی بڕیاری پێویستی لەو بارەیەوە دەدرێت. 
هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە چوارچێوەی بڕیار و ڕینماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، ڕاسپێردران بۆ بەردەوامبوون و برەودان بە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە