کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دادەنرێت

.

01:09 PM - 11/07/2020

بریارە پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت لە شاری سلێمانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی دابنرێت.
لەناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی ئامادەكارییەكانی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئەنجامدراوە، كە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەكەمی كە 33 كیلۆمەترە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات بۆ گوندی دەمركان لە سنوری عەربەت، قۆناغی دووەمیش لە دەمركانەوە دەستپێدەكات بۆ تونێلی پێشڕەو لە سیتەك، قۆناغی سێیەمی پڕۆژەكەش لە تونێلی پێشڕەوەوە دەستپێدەكات بۆ تاسڵوجە.
رۆژی 13ی شوباتی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە، لەو بارەیەشەوە كۆمپانیاكە رایگەیاند: دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەنەوە، كە گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان پلانێكی تۆكمە و پێشكەوتووی ئامادەكردووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە كوالێتییەكی بەرزی سەردەمیانە و بە ستانداردی ئەندازیاری، كە شایستە بێت بە شاری هەڵمەت و قوربانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە