کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ پشتیوانی جوتیاران ژووری بازرگانی ١٢٥ تۆن پەتاتە دەكڕێت

.

04:58 PM - 10/07/2020

بۆ پشتیوانی جوتیاران ژووری بازرگانی ١٢٥ تۆن پەتاتە دەكڕێت    

بە مەبەستی زیاتر پشتیوانیكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكانی جوتیاران و ساغكردنەوەیان ، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوای كڕینەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەكات لەلایەن بازرگانانەوە وەك هاوكاریەك و پاڵپشتیەك بۆ جوتیاران، لەو بارەیەوە سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیاریانداوە وەك پشتیوانییەك لەبەرهەمی ناوخۆی جوتیاران ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 125 تۆن بەرهەمی پەتاتە لە جوتیاران بكڕێتەوە.
راشیگەیاند داوا لە تەواوی بازرگانان و سەرمایەداران و كەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەكەن هەركەسە و لای خۆیەوە هەستێت بە كڕینەوەی جۆرێكی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی،ئەوەشی خستەروو كڕینەوەی ئەو بەرهەمانە دوو ئامانجی  هەیە یەكەمیان پشتیوانیەكی گەورەی جوتیارانە دووەم هاوڵاتیانی كەم دەرامەت سودی لێوەردەگرن و دابەش دەكرێتەوە بەسەر ئەو خێزانانەی توانای كڕینی ئەو بەروبومانەیان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە