کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاكۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت

.

04:57 PM - 10/07/2020

 تاكۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت

لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویكردۆتەوە كە سبەینێ‌ و دوو سبەی رۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، كەم ئەندامان، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، پیشەسازی و بازرگانی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای مین، كۆمیسۆنی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت.
هەروەك ڕۆژی دووشەممە 13-7 موچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشەنبیری و لاوان، هەروەها موچەی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەكرێت و بەوەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ ئەم مانگە دێت.
هەروەها بریاریشە رۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە مووچەی خانەنشینان دابەش بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە