کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لەهەزار دەروێش بەشمشێرەوە هێرش دەكەنە سەردەوازەی سنوری باشماخ

.

11:44 AM - 10/07/2020

زیاتر لەهەزار دەروێش بەشمشێرەوە هێرش دەكەنە سەردەوازەی سنوری باشماخ                 

 سەدان دەروێش بۆ بەشداری لەرێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەممەدی كەسنەزانی لەبادینان و هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێكەوتوون، دەروێشەكان هەردوو دەروازەی سنوری دێگەڵە و كەلەكیان لەسنووری پارێزگای هەولێر كردەوە و بەپێ بەرەو سلێمانی كەوتنە رێ.
هاوكات زیاتر لەهەزار دەروێش لەئێرانەوە بەبێ ڕێگە پێدان ، دوای شەڕو پێكدادان و ڕووبەووبوونەوە بەدەروازەی سوپای پاسداراندا تێپەڕین و هێرشیان كردە سەر دەروازەی سنووری باشماخ، بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان دەروێشەكان لەگەڵ سوپای پاسداران ڕووبەووی یەكتربوونەتەوە و لەئەنجامدا ژمارەیەكیان لێ كوژراوە و ژمارەكیشیان برینداربوون، پەیامنێری گەلی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە تەنها 10 كەس لەدەرویشەكان ڕێگە پێدانیان هەیە و بەپێ بۆ بەشداری لەرێورەسمی بەخاك سپاردنی تەرمی شێخ محەممەدی كەسنەزانی بەڕێكەوتوون كە بڕیارە ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

sh36cKyi0qg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە