کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەریقەتی قادر داوا دەكات شوێنكەوتوانی بەشداری لەپرسەی شێخ محەمەد كەسنەزانی نەكەن

.

10:03 PM - 09/07/2020

 تەریقەتی قادری كەسنەزای سەبارەت بەڕێورەسمی بەخاك سپاردنی تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدول كەریم كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا دەكات بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەروێش و خەلیفە و شوێنەكەوتوانی لەدەرەوەی وڵات سەردانی هەرێمی كوردستان نەكەن و هەركەسەو لەماڵی خۆی پرسە بگیڕێت.
بریارە سبەینێ‌ لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدول كەریم كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری بگاتەوە شاری سلێمانی و لە مەراسمێكدا لە تەكیەكەی خۆی بەخاك بسپێردرێت ، هاوكات ئامادەكاریەكان بۆ مەراسیمی ناشتنەكەی كۆتایی هاتووە و دەروێش و موریدێكی زۆر لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە هاتوون بۆ بەشداری لە ناشتنی تەرمی شێخ محەمەد كەسنەزانی.

WhatsApp Image 2020-07-09 at 9.24.09 PM.jpeg

UYafOajgU1E

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە