کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 12 ملیۆن و 100 هەزاری تێپەڕاند

.

11:38 AM - 09/07/2020

دوای 7 مانگ لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لە بازارێكی شاری وۆهانی وڵاتی چین و دواتر ئەو ڤایرۆسە بە 218 وڵات و هەرێمی جیهاندا بڵاوبۆوە ، تا ئێستا لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 12 ملیۆن و 117 هەزار توشبوو تۆماركراوە و بەردەوام ژمارەكەش لە بەرزبوونەوەدایە , هەروەها بۆتەهۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 552 هەزار كەس لە جیهاندا , وە ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەوەیە كە سەرەڕای نەبوونی هیچ چارەسەرێكی كاریگەر بۆ چاكبوونەوە و نەبوونی ڤاكسین بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە پەتاكە , بەڵام لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 7 ملیۆن و 45 هەزار توشبووی ئەو ڤایرۆسە نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە و بەتەواوی چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی رێكخراویی تەندروستی جیهانی ئەمریكا بە تۆماركردنی زیاتر لە 3 ملیۆن و 158 هەزار توشبوو لە ریزبەندی یەكەمی توشبووانی ڤایرۆسەكە دێت و دوای ئەویش بەرازیل دێت بە تۆماركردنی ملیۆنێك و 716 هەزار تووشبوو ,  لەریزبەندی سێیەمیشدا هیندستان دێت بە تۆماركردنی زیاتر لە 769 هەزار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە