کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی كوردستان وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی بانگهێشت دەكات

.

05:57 PM - 07/07/2020

ئەمڕۆ لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نیگەرانییەكانی جووتیاران‌و ساغنەبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی كۆبۆوە‌و بڕیاریدا رۆژی پێنج شەممە هەردوو وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری بازرگانی‌و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن بۆ رێگریكردن لەو زیانانەی بەر جوتیاران كەوتوون.
(عەبدولستار مەجید) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بانگهێشتەكە بۆ ئەوەیە رێگە چارەیەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی چیتر جوتیاران زەرەرمەند نەبن، داواش لە هاوڵاتیان دەكەین بە كڕینی بەروبومی ناوخۆ پشتگیری جوتیاران بكەن. لە هەمان كاتدا داواش لە حكومەتی هەرێم دەكەین ئەو دەروازانە دابخات كە رەسمی نین‌و خۆراك و ئاژەڵی لێوە هاوردە دەكرێت بەبێ وەرگرتنی باج، كە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ.
وتیشی، بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە دراوە ئەو دۆشاوەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێت دۆشاوی تەماتە نییە بە پاكی و خاڵسی، بەڵكو باینجان و هەندێك ماددەی كیمیایی تێدەكرێت ئینجا دەكرێت بەو دۆشاوی تەماتەیەی كە لە بازاڕدا هەیە و دەیكڕین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە