کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆرێكی بەكۆمەڵی سەردەمی داعش لەموسڵ دۆرزایەوە

.

01:15 PM - 03/07/2020

لەگوندی حەمیدات لەنزیك ناوچەی بادوش لەرۆژئاوای شاری موسڵ گۆڕێكی بەكۆمەڵی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش دۆزرایەوە و گۆڕەكە بەدرێژایی سەدان مەتر درێژدەبێتەوە و ژمارەیەك رووفاتی تێدایە.  دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەی دەستی تیرۆریستانی داعش هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی خەلافەتەكەی لەچەند ناوچەیەكی خاكی عیراق و سوریا.
پسپۆڕانی پزیشكی دادوەری لەموسڵ بەئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێسیان ڕاگەیاند لێكۆڵینەوەی سەرەتاییان لەو گۆڕە بەكۆمەڵە كردووە بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەی پەكخستووە.
هەرچەندە دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لێكۆڵینەوە بكات بۆ دیاریكردنی ناسنامەی قوربانیانی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە، بەڵام زۆرێك لەو بڕوایەدان قوربانیانی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە ئەو دەستگیركراوە شیعانەیە كە لەلایەن داعشەوە دەستگیرابوون و گووللەبارانكراوون.

pF3_pZUz4FE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە