کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئیتاڵیا 14 تۆن ماددەی هۆشبەر كە لەلایەن داعشەوە دروستكرابوو دەستیبەسەردا گیرا

.

10:29 AM - 03/07/2020

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكانی ئیتاڵیا دەستیان گرت بەسەر دەیان تۆن لە ماددەی هۆشبەر و ئاژانسەكانیش ئاماژەیان بەوەدا ئەو ماددە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە سوریا دروست كراون ، پۆلیسی ئیتاڵیا لە راگەیاندراوێكدا وردەكاری لەو بارەیەوە ئاشكراكرد و تەئكیدیكردەوە كە هێزەكانیان دەستیان بەسەر بڕێكی پێوانەیی ماددەی ئەمفیتامینیان گرتووە، كە 14 تۆنە و پێكهاتووە لە 84 ملیۆن حەبی كێپتاگۆن كە ئەوەش ماددەی هۆشبەرە و بەپێی زانیارییەكانیش گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا بەرهەمیهێناوە.
پۆلیسی ئیتاڵیا روونیكردۆتەوە ئۆپراسیۆنەكەیان لە بەندەری سالێرنۆ لە باشووری ناپۆلی ئەنجامداوە، راشیگەیاند داعش بۆ دابینكردنی سەرچاوەی دارایی لەپێناو جێبەجێكردنی كردەوە تیرۆریستییەكانی پەنای بردۆتە بەر دروستكردن و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ، پۆلیسی ئیتاڵیا تەئكیدیشیكردەوە كە گرووپی تیررۆیستی داعش ئەو جۆرە ماددە هۆشبەرانە بەسەر چەكدارەكانیدا دابەش دەكات بۆ ئەوەی توانای بەرگرییان زیاتر بێت و هەست بە ماندوو بوون نەكەن.




لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە