کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا سەبارەت بە گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت هۆشداری بە توركیا دەدات

.

11:15 AM - 02/07/2020

ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداریدایە حكومەتی توركیا لە هەوڵی گۆڕینی پێگەی مێژوویی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا و گۆڕینی بۆ مزگەوت ، لەو بارەیەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە ئەمریكا هەوڵی گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت وەك كەمكردنەوەی بەهای شوێنەوارە نیشتمانی و  مێژووییەكان دەبینێت،  راشیگەیاند ئەو توركیا ئەنجامی دەدات هەنگاوێكی زۆر نامۆیە لە سەردەمی هاوچەرخدا.
پۆمپیۆ هۆشداریشیدایە توركیا لە گۆڕینی ئەو شوێنەوارە مێژووییە بۆ مزگەوت و رایگەیاند ئەو هەنگاوە لەباربەری هەموو ئەو هەوڵانەیە كە توركیایان وەك وڵاتێكی فرە كلتوور و ئاین ناساندووە بە جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە