کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی گرنگی بە تواناكانی كۆلیبالی دەدات

.

01:51 PM - 30/06/2020

مانچستەرسیتی گرنگی بە تواناكانی كۆلیبالی دەدات 
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەسیتی سوورە لەسەر ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو پێكهاتەكەی بە تواناكانی بەرگریكارێكی ئاست بەرز تۆكمەتر بكات  بە پێی ئەو هەواڵەی پێگەی ئەلیكترۆنی كاڵچۆ میركاتۆ بڵاویكردۆتەوە : ئەو راهێنەرە ئیسپانیە داوای لە ئیدارەی یانەكە كردووە هەوڵەكانیان بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی كالیدۆ كۆلیبالی بەرگیكاری هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەمیركاتۆی هاوینەی داهاتوودا چربكەنەوە .
لە لایەكی ترەوە پێگە ئەلیكترۆنیەكە ئاماژەی بەوەشكرد : یانەی مانچستەر سیتی سوود لە پاشەكشەی یانەی لیڤەرپوڵ لە دەستبەركردنی تواناكانی كۆلیبالی وەردگرێت  بەو پێیەی ئیدارەی رێدز ئارەزووی ئەوە دەكات پارەی زۆر لە كڕینی یاریزانان خەرج نەكات و لە ماوەی رابردووشدا لەدەستدانی تواناكانی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری ئەڵمانی بەسوودی یانەی چێڵسی باشترین ئاماژەی ئەو پلانەی یانە ئینگلیزییەكە بوو .
 پێگەی ئەلیكترۆنیەكە باسی لەوەشكردووە : ئیدارەی ستیزن ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی كۆلیبالی تەرخانكردووە هەرچەندە ئۆریلیۆی سەرۆكی یانە ئیتاڵییەكە رایگەیاندبوو بە كەمتر لە بڕی 100ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی ئەو بەرگریكارە سەنیگالیە نابن  شایەنی باسە : گرێبەستی  كۆلیبالی تا هاوینی 2023 لەگەڵ یانەكەی باشووری ئیتاڵیا درێژەی هەیە .   

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە