کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری نەوتی عیراق پابەندین بەرێكەوتنی ئۆپیك پڵەس

.

11:54 AM - 28/06/2020

عیراق  پابەندە بەرێكەوتنی كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت ، لەو بارەوە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند عیراق پابەندە بەرێكەوتنی ئۆپیك پڵەس لەبارەی كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی ڕۆژانە و بڕێكی زۆر هەناردەی نەوت كەمكراوەتەوە لەكێڵگە نەوتیەكانی باشوور و ناوەڕاست بەهۆی ئەوەی بەرژەوەندی وادەخوازێت عیراق بەردەوام هاریكاری لەگەڵ ئۆپیك پڵەس بكات و پێكەوە كاربكەن بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت.
روونیشیكردەوە دوو پرۆژەی گەورە ئەنجام دەدەن بۆ هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی دەریاییەوە كە پرۆژەیەكیان نزیكەی لەسەدا هەشتاو پێنجی كارەكانی تەواوبووە.
وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاند دیالۆگ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوامە و گفتوگۆكان بەردەوامە بەئامانجی چاككردنەوەی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم و هەموو كێڵگە نەوتیەكان پابەندی یەك سیاسەتی نەوتی بێت و سەرچاوەكان لەچوارچێوەی سیاسەتی حكومەتی ناوەندی بەرێوەببرێت بەڕەچاوكردنی مافەكانی هەرێم كەبەپێی دەستووری عیراق دیاری كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە