بە بڕیاری عەلی زەیدی دوای رۆژێك لە داخستنی دەروازەی سنوری شەلامچە لەگەڵ ئێران، دەروازەكە دووبارە كرایەوە و كاركردن تیایدا ئاسایی بووەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ، بڕیاردراوە بە دەستپێكردنەوەی كاركردن لە سێ دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران كە ئەوانیش شەلامچە، مەندەلی، و شەیب بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانی، ئەوەش دوای تەواوكردنی پێداویستییە رێكخستنی هونەرییەكان و نوێكردنەوەی سیستەمەكانیان.
بە پێی راگەیەنراوەكە، بڕیارەكە بەپێی رێنماییەكانی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەرچووە، ئەوەش دوای پێداچوونەوە بە دۆخی دەروازەكان و بەهێزكردنی ئاسایش و ڕێكخستنی هاتووچۆی بازرگانی و هاووڵاتیان.ئاماژە بەوەشكراوە، لەئەمڕۆوە كاركردن لە دەروازەی شەلامچە ئاسایی دەبێتەوە و ئەوانی تریش لە رۆژانی دواترەوە كاركردن تێیاندا دەستپێدەكاتەوە ،بە وتەی شانەكە، هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی نەوەستاون و لە دەروازەكانی زڕباتییە و مەنزرییە بەشێوەی 24 سەعاتیی بەردەوامە.
ئەمەش لە كاتێكدا رۆژی شەممە دوای ئەوەی سعودیە راگەیاند هێرشكراوەتە سەر بۆریە نەوتیەكانی ، عیراق وەك رێكارێكی خۆپارێزی ئەو سێ دەروازە سنووریەی لەگەڵ ئێران داخست.