وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە، سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دیلان غەفوور ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەگەلی كوردستانی راگەیاند: وەزیری دارایی دڵنیایی پێداون كەمووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێ، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكردووە، هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی تەئكیدی لەوەكردووەتەوە كەپێویستە كێشەی مووچە لەرێگە یاساوە چارەسەر بكرێت، واتە بۆ مانگەكانی داهاتوو پێویستی بەچارەسەرێكی تر دەبێت و بەم میكانیزمەی ئێستا رەوانەكردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام نابێت.