یەكێتی هەوڵی بەهەمیشەیی كردنی 39 هەزار مامۆستای گرێبەست دەدات

کوردستان 11:01 AM - 2026/04/27

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەغدادەوە هەوڵی بەهەمیشەیی كردنی 39 هەزار مامۆستای گرێبەستی هەرێمی كوردستان دەدات، پرۆسەكە چەند قۆناغێكی بڕیووە و ئیمزای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكراوەتەوە و بەنووسراو خراوەتە بەردەم سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە بۆ ئەوەی ئەو پرسە بەیاسا چارەسەبكرێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: گەشبینن بەوەی سەرجەمیان بكرێن بەهەمیشەیی.  

سروە محمد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەگەلی كوردستانی راگەیاند، پۆڵا سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی، بە نوسراوی رەسمی داوای لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، كە 39 هەزار مامۆستای گرێبەست مووچەكانیان بخرێتە سەر حكوومەتی فیدراڵ و بكرێنە هەمیشەیی، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە ئیمزا كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەی پرۆژە یاساكە خویندنەوەی بۆ بكریت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو