بەتوندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گوندی زەرگەزەوی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەری بێتاوان.
بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل، تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە "تاوانی جەنگ" هەژمار دەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت.
لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، ئامانجی سەرەکیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، کە خاک و خەڵکەکەمان پارێزراو بن.
هەروەک ئێمە لە کاتێکدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری هاووڵاتییانی کوردستان دەکەینەوە، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین، هەرێمی کوردستان نابێت بەشێک بێت لەم جەنگ و ململانێیانە، چونکە پاراستنی ژیان و شکۆی هاووڵاتییانمان لە سەرووی هەموو ئەولەوییەتەکانمانەوەیە.
وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە ناڕەوایە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی هەردوو شەهیدەکەی شەوی رابردوو دەکەین.
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٧ی نیسانی ٢٠٢٦