بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشوری و جەژنی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لەهەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم و ئومێدەوارم ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێرو بەرەکەت و ئاشتی بهێنێت.
دووپاتی دەکەینەوە کوردستان، هەمیشە نمونەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو ئۆقرەییە بۆ تێکڕای ئایین و کلتورو ناسنامەکان و هەمووان لەسایەیدا بەئازادانە ئەرکە ئاینییەکان جێبەجێ دەکەین.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان