شەوی رابردوو بە چەند درۆنێك دەوروبەری بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان و نوسینگەی كونسوڵخانەی گشتی توركیا و بارەگای هێزەكانی 70ـی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی كرانە ئامانج ، هاوكات 10 درۆنیش ئاراستەی هەولێر كران و قوربانی لێكەوتەوە.
بەپێی زانیاریبیەكان،شەوی رابردوو دووجار لەسەر یەك و بە چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ، بارەگای هێزەكانی 70ـی پێشمەرگە كراوەتە ئامانج.لە هێرشێكی تریشدا، بە دوو درۆن دەوروبەری بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان یو ئێن و نوسینگەی كونسوڵخانەی گشتی توركیا لە شاری سلێمانی كراونەتە ئامانج.
خۆشبەختانە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتووەتەوە.هاوكات هەر هەمان شەو هێرشكرایە سەر بارەگاكانی پێشووی كۆمەلەی شۆرشگێڕان لە ناوچە زرگوێزەڵە و بەهۆیەوە كەسێك گیانلەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانیش شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 10 جار هێرشی درۆنی كراوەتە سەر هەولێر بەڵام سەرجەمیان خراونەتە خوارەوە، بەشێك لە درۆنەكانیش ئاراستەی فرۆكەخانەی هەولێر كرابوون و بەهۆی هێرشەكانەوە كارمەندێكی ئاسایشی فرۆكەخانە گیانی لەدەستداوە و كارمەندێكی تر برینداربوو.