سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی، باسی لە ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی تاران كردووە و دەڵێت،
ترەمپ لە پەیوەندییەكەیدا كوردی وەك جەنگاوەری مەزن وەسف كردووە و سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئەو ساڵانە دەربڕیوە كە كورد لەگەڵ هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا خزمەتیان كردووە.بە وتەی سەرۆك بافڵ وەزیری دەرەوەی ئێرانیش نیگەرانی خۆی لەم دۆخە دەربڕیوە و پێی راگەیاندووە، ئەمە جەنگێك نەبووە ئەوان ویستبێتیان، بەڵام ئێستا وەك جەنگی مان و نەمان سەیری دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا كراوەن بۆ دانوستانی ئاشتییانە.