بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری گەورە د. رەفیق سابیر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و خزمانی و هەروەها ناوەندی رۆشنبیری و ئەدەبی کوردی دەکەین .
مامۆستا رەفیق ، خاوەنی لاوکی هەڵەبجە، جگە لەوەی شاعیرێکی ناودار و داهێنەری کورد بوو، تێکۆشەر، پێشمەرگە و نووسەرێکی ئازادیخواز و ئەندێشمەندی کوردستانیی بوو کە هەمیشە لە سەنگەری داکۆکی لە مافی گەلەکەی و لە سەنگەری دیموکراتی و دادپەروەری جێی گرتبوو، کتێب نووسراوەکانیشی لەم بارەیەوە پەرتوکخانەی کوردی دەوڵەمەند کردووە.
یادی د. رەفیق سابیر هەمیشە زیندووە و رۆحی شاد بێت
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان