کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی كۆلێرا گەیشتۆتە 1302 كەس

.

06:51 PM - 09/10/2015


ژمارەیەك حاڵەتی نوێی كۆلێرا لەعیراق تۆماركرا و ژمارەی تووشبووان گەیشتەهەزارو 302 كەس. لێپرسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە :  41 حاڵەتی نوێی پەتای كۆلێرا لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشوبووانی ئەو نەخۆشییە گەیشتە هەزارو 302 كەس . حەسەن هادی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی لەوەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند: نەخۆشخانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 41 حاڵەتی نوێی كۆلێرای تۆماركردووە ، كەلەو رێژەیە 12 حاڵەتیان لەرەسافەی بەغدا و 7 حاڵەت لە كەرخ و 8 حاڵەت لەدیوانیە و 11 حاڵەتیان لەموسەنا و 3 یان لە نەجەف بوون و بەڵام هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆمارنەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە