کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

.

10:35 AM - 25/04/2024

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێن.

 

هەروەها، سەبارەت بە کەشی سبەی باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ-مامناوەند دەبێت بە خێرایی ( 10 – 20 )کم/ک بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 33

سلێمانی: 30

دهۆک: 31

زاخۆ: 32

هەڵەبجە: 32

کەرکوک: 35

سۆران: 29

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان: 35

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە