کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە

.

10:15 AM - 04/05/2024

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی  27ی نیسان  تا سێی ئایار ، بڕی 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە ،هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك،  بڕی 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە، كە سەدا  93 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و  سەدا حەوتی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ی كانونی یەكەمی 2022  دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە