.
03:31 PM - 09/10/2015
لەسلێمانی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و قوباد تاڵەبانی سەردانی فەریق ئەوەل روكن نەوشیروان فوئاد مەستییان كرد و لەنزیكەوە لەتەندروستیان پرسی. لەو بەسەركردنەوەیەدا مەلابەختیار رۆڵ و كاریگەری خزمەتەكانی تێكۆشەری دێرین نەوشیروان فوئاد مەستی بەتایبەت لەدوای راپەڕینەوەو لەدروستكردنی هەیئەی ئەركان و بەشەكانیدا، بەنموونە هێنایەوەو راشیگەیاند: بەڕاستی هەڤاڵ نەوشیروان فوئاد مەستی رۆڵێكی باڵاو كاریگەری لەهەیئەی ئەركاندا هەبووەو بەبایەخیشەوە ئاماژەی بۆ سەركەوتووانە راپەڕاندنی ئەركەكانی لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەكولیەی سەربازی قەڵاچوالان، لەپێگەیاندنو مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگەدا كرد و وتیشی: لەچوارچێوەی ئەو خولانەی كە بۆ پێگەیاندنی ئەفسەرانی دەكردەوە، چەندین قارەمان و تێكۆشەر هەڵكەوتوون و یەكێك لەو قارەمانانەش شەهیدی فەرماندە لیوا حسێن مەنسور بوو. هاوكات قوباد تاڵەبانی، بەشانازییەوە ئاماژەی بەمێژوو، تەمەنی خەباتی ناوبراو كرد كە دڵسۆزانە خزمەتی بەهێزی پێشمەرگە كردوەو چەندین تێكۆشەری قارەمانیش لەسەر دەستی بەڕێزیان پەروەردە بوون، كە ئێستا دڵسۆزانە بەرگری لەخاكی نیشتمان دەكەن. لەبەرامبەریشدا، تێكۆشەری دێرین، نەوشیروان فوئاد مەستی سوپاسی خۆی ئاراستەی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی كردو خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا، كە بۆ ماوەی پەنجا ساڵ لەنزیك سەرۆك مام جەلال خزمەتی كردووەو وتیشی: سەرۆك مام جەلال، رابەرو سەركردەیەكە، لەمێژوودا دووبارە بوونەوەی سەختو ئەستەمە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە