کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی سەرۆكایەتی ی.ن.ك بۆ خانەوادەی كامەران سەید مەجید

.

03:11 PM - 09/04/2020

 

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەری دێرین كامەرانی سەید مەجید كرد.

ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان کاک دلێر سەید مەجید

کاک جەزا سەید مەجید
خانەوادەی تێکۆشەری کاک کامەران

بەداخ و پەژارەوە ، ھەواڵی کۆچی دوایی ( کامەران سەید مەجید ) ی براتانمان پێگەیشت .

کاک کامەران ، پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی بوو ، کەلەقۆناغی سەختی خەباتدا بەشدارو ماندووی رێگای رزگاری بوو ، بۆ ئێمە مانان و ئێوەی خانەوادەکەشی ، کە ھەمیشە قوربانی بەخش بوون لە پێناو مافی گەلەکەمان  جێگای شانازین .

بۆ ئەو خەمە پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین  و بەشداری خەمتانین رووحی کۆچکردووش شادبێت .

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە