کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆنگا كاكای بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بانگهێشتكردەوە

.

02:41 PM - 06/10/2015

یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل ئاشكرایكرد: بەهۆی پێكانی فلیپ كۆتینیۆی یاریزانی لیڤەرپوڵ كارلۆس دۆنگای راهێنەر بریاریداوە  ریكاردۆ كاكای یاریزانی ئۆرلاندۆ سیتی بۆ یاریی داهاتووی بەرازیل و چیللی لەپاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا و گەیشتن بەمۆندیالی روسیا بانگهێشتبكات. لەبەیاننامەیەكدا، یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل بڵاویكردۆتەوە: بەهۆی پێكانی فلیپ كۆتینیۆ و سزادانی نەیمار داسێلڤا هەریەك لە ئۆلیڤێرای هێرشبەری سانتۆس و ریكاردۆ كاكا بۆ یاریەكەیان لەبەرامبەر چیللی بانگهێشتكراونەتەوە، لای خۆشیەوە ریكاردۆ كاكا لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر دڵخۆشی خۆی دەربریوە و رایگەیاندووە: هەلێكی زێڕین لەبەردەمیدایە تاجێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی كارلۆس دۆنگا بكاتەوە، لەدیارترین یاریزانانیش كە بانگهێشتكراون لۆكاس مۆرا و دۆگلاس كۆستا و هاڵك و فێرناندینیۆ و جواو میراندا و ئۆسكار و ویلیان و دانی ئەلڤێس و مارسیلۆ و فلیپی لویس و ماركینیۆس، جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی هەینی هەڵبژاردەی بەرازیل لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەرووی هەڵبژاردەی چیلی دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە