کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەولێر تۆمار كران

.

11:41 AM - 28/03/2020

هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەولێر تۆمار كران

  وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 9 حاڵەتی تری تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا ، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی 24 سەعات رابردوو 9 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە هەشتیان لە پارێزگای هەولێر و یەكێكیان لە پارێزگای هەڵەبجەیە كە رۆژی هەینی راگەیەندرابوو. ئەوەشی خستووەتەڕوو، كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە (122) كەس، لەنێویاندا (2) گیان لەدەستدان هەیە و (51) نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە