.
12:11 PM - 22/02/2020
لە میانی یاری دەست پێكی هەفتەی 25ی كاڵچۆ یانەی ناپۆلی دوور لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی بریشیا بۆوە لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لەو گێمەشدا بە گۆڵێك پێشكەوتن كە گۆڵەكەش جۆن شانسیلۆر لە دەقیقەی 27 دا تۆماری كرد .
لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی میوان فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 50 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و لۆرێنزۆ ئینسینیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی یەكسان بوونی یانەكەی پێ تۆمار بكات دوای ئەو گۆڵەش بە تەنها 4 دەقیقە فابیان رۆیز توانی بە شێوازێكی جوان گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات .
سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵە یاریەكە ئاست بەرزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی بەڵام تا كۆتایی یاریەكە هەر بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك مایەوە بەو بردنەوەیەش یانەی ناپۆلی بە شێوەیەكی كاتی بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەكە سەركەوت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە