کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرشی سعودیە بۆ سەر حوسیەكانی یەمەن نرخی نەوتی بەرزكردەوە

.

05:00 PM - 26/03/2015

  هێرشی سعودیە‌و وڵاتانی كەنداو بۆ سەر حوسیەكانی یەمەن نرخی نەوتی بەڕێژەی لەسەدا 5 بەرزكردەوە‌و نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت 59 دۆلاری تۆماركرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ سعودیە‌و هاوپەیمانانی هێرشی گەردەلولی پێداگریان بۆسەر حوسیەكانی یەمەن دەستپێكرد، ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی نەوت دەركەوت‌و نرخەكەی بەڕێژەی لەسەدا 5 بەرزبوەوە بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برنتی ئەوروپی 2 دۆلار‌و 50 سەنت بەرزبوەوە‌و گەیشتە 58 دۆلار‌و 98 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی سوكی ئەمریكا 2 دۆلار‌و 13 سەنت بەرزبوەوە‌و 51 دۆلار‌و 34 سەنتی تۆماركرد، هەروەك پێشبینی دەكرێت لەگەڵ بەردەوامی گەردەلولی پێداگریدا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی زیاتر تۆماربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە