کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نادال بەئاسانی بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئوسترالیا سەركەوت

.

02:59 PM - 21/01/2020

 لەجیهانی تێنسی سەرزەوی و لەبەردەوامی یاریەكانی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوە، رافاییل نادالی ئیسپانی و پێشەنگی ریزبەندی جیهان لە پێناو بە دەستهێنانی بیستەمین نازناوی پاڵەوان لە چوار پاڵەوانێتیە گەورەكە و یەكسانكردنەوەی ژمارەكەی رۆجێر فیدرێری سویسری كاروانەكەی لەبەرامبەر هۆگۆ دیلینی بۆلیڤی  دەستپێكرد.
لەسەرەتاوە  نادال روبەروی ئاستەنگی یاریزانە بۆلیڤیەكە بۆوە، بەڵام توانی ئەو كۆمەڵەیە بە ئەنجامی 6خاڵ بەرامبەر بە 3خاڵ بەسوودی خۆی تەواو بكات، دواتر نادال لەكۆمەڵەی دووەم بەئاسانی و بە 6-2 براوە بوو، لەكۆمەڵەی سێیەمیش هیچ ئاستەنگیەكی نەهاتە رێ و توانی بە ئەنجامی 6خاڵی خاوێن ئەو كۆمەڵەیەش یەكلایی بكاتەوە، بەمەش یاریزانە ئیسپانیەكە بەئەنجامی سێ كۆمەڵەی بێبەرامبەر و لە دوای دوو سەعات، یارییەكەی بەسوودی خۆی تەواو كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە