.
06:59 PM - 15/01/2020
بڕیارە ئەمڕۆ (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا و (لیۆ خە) جێگری سەرۆك وەزیرانی چین لە كۆشكی سپی رێككەوتنی بازرگانی نێوانیان ئیمزابكەن.
دوای 18 مانگ لە جەنگی بازرگانی نێوانیان، دواجار ئەمریكاو چین گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی بازرگانی نێوانیان ئیمزا بكەن، كە لە 68 لاپەڕە پێكدێتو تیایدا واشنتن بەشێك لە سزاكانی سەر چین سووك دەكاتو پەكینیش بەبڕی 200 ملیار دۆلار كاڵای زیاتر لە ئەمریكا دەكڕێت.
لەو بارەیەوە (ستیڤن منوچن) وەزیری گەنجینەی ئەمریكا وتی: رێكەوتنەكە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ سەرۆك ترەمپو تیمە ئابوورییەكەی.
iHLVbK63AqQ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە