کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران: مووچەی هیچ كەسێكی شایستە نابڕدرێت

.

06:41 PM - 15/01/2020

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەئكیدی كردەوە كە مافی هیچ كەسێكی شایستە، بەتایبەتی كەسوكاری شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆكایەتی (مەسرور بارزانی) و (قوباد تاڵەبانی) سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوەوە‌و تیایدا سەرۆك وەزیران تیشكی خستەسەر سەردانی وەفدی حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی بۆ هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ وەفدی عیراقی جەختیان لە گرنگی پابەندبون بەڕێككەوتنی نێوانیان لەبارەی نەوت و بودجە و چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان كردۆتەوە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بە پرۆژەیاسای چاكسازیداو جەختیكردەوە كە حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاكسازی، ئامانجیش لە چاكسازی رێكخستنەوەی مووچەو دابەشكردنی داهاتە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە.
ئەنجومەنی وەزیران دڵنیاییدا كە مووچەو مافی هیچ كەسێكی شایستە بەتایبەتی كەسوكاری شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت، هەروەك بڕیاردرا روونكردنەوەی پێویست لەبارەی پاراستنی مافی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی بدرێتە پەرلەمانی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە