کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیندانیانی سیاسی یاداشتێكیان ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرد

.

06:31 PM - 21/11/2019

زیندانیانی سیاسی كوردستان یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرد ، لەو بارەوە بەهادین عەزیز لێپرسراوی كۆمكاری زیندانیانی سیاسی لقی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دوای ئەوەی چەند جارێك یاداشتیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە سەبارەت بە ماف و ئیمتیازەكانی زیندانیانی سیاسی بەڵام بێ ئەنجام بووە، بۆ جارێكی تر داواكارن لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هاوشێوەی زیندانیانی سیاسی عیراق ماف و ئیمتیازەكانی زیندانیانی سیاسی هەرێم دابین بكەن ، وتیشی: داواكارییەكانیان بریتیە لەهاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و درێژكردنەوەی ماوەی سوودمەندبوونی زیندانیان بۆ 25 ساڵ.

D4-eJtoUfHg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە