.
04:12 PM - 16/11/2019
لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێتەوەو تاوەكو 26ی ئەم مانگەش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەهێندرێت.
بەگوێرەی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ 17ی مانگ مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت، رۆژی دووشەممەش مووچەی ئەنجومەنی دادوەریو رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی داد دابەشدەكرێت.
هەروەها چوارشەممە مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا، ئەوقاف، سامانە سروشتیەكان، هێزەكانی زێرەڤانی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزی بەرگرییو فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەو پۆلیسی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.
رۆژی پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، كشتوكاڵ، كارەبا، پلاندانان، گواستنەوە، دەستەكانی مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەستپاكی، ژینگە، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارە هەرێم، دیوانیچاودێریدارایی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای گشتی كاروباری مین دابەش دەكرێت.
هەروەها رۆژی 24ی مانگیش مووچەی وەزارەتەكانی پیشەسازی، رۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوەو هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دابەش دەكرێتو رۆژی 25ی مانگ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەو رۆژی 26ی مانگیش مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە