کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان توانی 3-0 لە مۆناكۆ بباتەوە

.

02:20 PM - 31/08/2015

لە میانی یاری لوتكەی هەفتەی چوارەمی لیگاوەنیش  یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە بە سەرجەم یاریزانە بە تواناكانیەوە لە یاریگای لویسی دووەم بووە میوانی یانەی مۆناكۆ  لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە نەیانتوانی بە ئاستی راستەقینەی خۆیانەوە دەربكەون و هەر بەو هۆیەشەوە ئەو گێمە بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی پی ئێس جی باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 57 یشدا توانیان گۆڵی پێشكەوتن لە رێگەی ئیدنسۆن كاڤانیەوە تۆمار بكەن  هەر هەمان یاریزان لە دەقیقەی 73 دا گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانە پاریسیەكە توانیان كۆنترۆڵی نێو یاریگا بكەن  تا لە دەقیقەی 83 دا ئیزیكێل لاڤێزی گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد و تا كۆتایی یاریەكە هەر بەو ئەنجامە مایەوە  بەو بردنەوەیەش یانەی پاریس سان جێرمان توانی چوارەم سەركەوتنی لەسەر یەك لە خولەكەدا تۆمار بكات و بە 12 خاڵیش پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی لیگاوەن بەهێزتر بكات  ئەوەی جێگەی سەرنجیش بوو لەو یاریەدا ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی توانی بۆ جاری یەكەم لەگەڵ یانە نوێكەیشدا بەشداری بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە