کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپۆزسیۆنی جەزائیر نەخشتەرێگای دوای بوتەفلیقە دەخاتەڕوو

.

12:19 PM - 24/03/2019

 ئۆپۆزسیۆنی جەزائیر جارێكی تر داوای لە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆكی وڵاتەكەی كرد لەدەسەڵات لابچێت و داوای لەسوپای جەزائیر كرد كە وەڵامی داواكارییەكانی گەل بداتەوە و یارمەتیدەر بێت لەبەدیهاتنی ئەو داواكارییانە.
پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنی جەزائیر لەكۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان كرد لەبارەی دیدگایەكی هاوبەش و پێدانی پشتیوانی سیاسی و حزبی بۆ ئەو جووڵانەوە جەماوەرییەی دروستبووە بۆ رەتكردنەوەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی بوتەفلیقە و دانانی نەخشەرێگایەك بۆ داهاتوو.
هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی جەزائیر نەخشەرێگایەكیان خستەڕوو بەناوی شەرعیەتی جەماوەریی بۆ دوای لاچوونی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە لەدەسەڵات، كەئەویش بریتیە لە داننان بەقۆناغی ئینتیقالی كورت كەلەلایەن سوپاوە سەرۆكایەتی بكرێت لەگەڵ دانانی دەستەیەكی سەرۆكایەتی لەكەسایەتیە نیشتمانیەكان و دامەزراندنی دەستەیەكی سەربەخۆ بۆ رێكخستنی هەڵبژاردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە