کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆگبا ریزی مان یونایتد جێدەهێڵێت

.

12:14 PM - 24/03/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە  پۆڵ پۆگبا بریاریداوە لەكۆتایی ئەم وەرزە ریزی یانەی مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت و روو لەخولی یانەكانی ئیسپانیا بكات  رۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردووە: پۆگبا بە مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی راگەیاندووە كە لەكۆتایی ئەم وەرزە ریزی مان یونایتد جێدەهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەساڵی 2016ەوە بەبری 114 ملیۆن یۆرۆ لە یۆڤانتۆسەوە چۆتە مانچستەر یونایتد و لەو ماویە لە 125 یاری بەشدار بووەو توانیویەتی 29 گۆڵیش تۆمار بكات  بەتایبەت لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا خاوەنی 11 گۆڵە،  لەبەرامبەردا زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت لەمیركاتۆی هاوینە پۆگبا بگوازێتەوە ریزەكانی و بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكات  هەرچەندە دوای وەرگرتنی ئەركی راهێنەری مان یو لەلایەن سولشایەری راهێنەر هەلی زیاتری یاریكردن بەو یاریزانە دەدرێت و ئاستێكی بەرزیش پێشكەش دەكات  بەڵام پۆگبا ئارەزووی یاریكردن دەكات لەریزی یانەی ریاڵ مەدرید بەتایبەت كە ئێستا زێدان راهێنەری یانەكەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە