کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند بەڵگەنامەیەك پلانی داهاتووی داعش ئاشكرا دەكەن

.

12:02 PM - 24/03/2019

بە پێی چەند بەڵگەنامەیەك كە لەسەر سی دی تۆمار كراون و ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی دەستی كەوتووە گروپی تیرۆریستی داعش لە دوای تێكشكانە گەورەكەی لە سوریاو عێراق چەند پلانێكی نوێی بۆ كردەوە تیرۆریستیەكانی داهاتووی خۆی لە ئەوروپا داناوە.
بە پێی بەڵگەنامەكان داعش كار لەسەر پێدانی پارەو چەكداركردنی كەسانی توندڕەو و شانە نووستووەكانی دەكات لە وڵاتانی ئەوروپا.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كردووە كە لە بەڵگەنامەكاندا ناوی سەدان چەكداری داعش و بودجەكانیان و نامە گۆڕینەوەكانیان هاتووە.
یەكێك لە نامەكانیش بۆ گەورەتیرۆریستێكی داعش لە سوریا نێردراوە بە ناوی ئەبو تاهیر تاجیكی كە پلانی بۆ توندڕەوەكانی سەر بەداعش هەبووە لە ئەوروپا بۆ ئەوەی كردەوەی تیرۆریستی لەو وڵاتانەدا ئەنجام بدەن و چەكداری بیانیش بۆ ڕیزەكانی داعش لە سوریا ڕەوانە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە